بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - گرووپێکی توێژینەوەیی بە بەرپرسایەتی چین لەم دواییەدا ڕایانگەیاند کە ڤاکسەنی نائەکتیڤی بەرهەم هێنراوەیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە سەر ماکاک و ئاژەڵانی دیکەی وەک مشک تاقی کردۆتە و وەڵامی ئیجابیان وەرگرتووە.
ئەو توێژینەوەیە کە لە رۆژی یەکشەممەوە لە bioRxiv وەک سەرچاوەیەکی ئازاد بۆ زانستگەلی بایۆلۆژیکی بڵاو بۆتەوە، ئاماژە بەوەش دەدات کە ئەم ڤاکسەنە توانای وەڵامی ئیجابی و ئیمەنی هۆمۆڕاڵی کارا لە مەمکدارانی نامرۆیی هەیە و لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا پاراستنی تەواو دەکات.
توێژەران دەڵێن لە رێگەی ئەنالیزی سیستەماتیکی هێماگەلی کلینیکی، خوێنناسی و تایبەتمەندیگەلی بایۆکیمیایی لە ماکاکەکان (وەک نزیکترین مۆدێلی بایۆلۆژیکی بە مرۆڤ)دا بەو ئەنجامە گەیشتوون کە ڤاکسەن جێ متمانەی؛ نە تۆکمەی هەوکردن و نە تەشەنەی لاوازیی سیستەمی ئیمەنی لەو توێژینەوەدا نەبیندراوە.
بە گوێرەی توێژینەوەکە ئەگەرچی دۆزینەوەی باشترین مۆدێلی ئاژەڵی بۆ لێکدانەوەی هەوکردنی کۆرۆنایی زووە، بەڵام داتا ئەزموونییەکان پاڵپشتی دەکەن لە توێژینەوە بۆ بەرهەم هێنانی ڤاکسەنی کوڤیدی ١٩ بۆ مرۆڤ.
ئەم دوو ڤاکسەنە چینیە لە لایەن کۆمپانیای سینڤاک بیۆتیک (Sinovac Biotec) لە پەکەن و ئەنستیتۆی بەرهەمگەلی بایۆلۆژیکیی "ڤۆهان" بەرهەم هاتووە.
..............
340